مەلا عەلی كەڵەك داواكارییەك ئاراستەی حكومەت دەكات

لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، مەلا عەلی کەڵەک ڕایگەیاندووە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لەڕێگەی تیمی پارێزەرانییەوە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات مۆڵەتی پێبدات بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکەی.

ڕۆژی ٦ ی ئەم مانگە، لەسەر سکاڵای وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، دادگای بەرایی قەزای بەردەڕەشبەپێی ماددەی ٩٩ لە یاسای تەندروستی ژمارە ٨٩ی ساڵی ١٩٨١١، سزای سێ مانگ بەندکردنی بۆ مەلا عەلی کەڵەک دەرکردووە، بەڵام جێبەجێکردنی سزاکەی ڕاگرت.

هەر بەپێی بڕیارەکە، لە ماوەی سێ ساڵدا ئەگەر هاتوو مەلا عەلی کەڵەک هەر تاوانێک بە ئەنقەسەت ئەنجام بدات، ئەوا سزای ئەو سێ مانگەشی دەچێتە سەر
دادگا بڕیاری ئەوەشیداوە، کە نابێت مەلا عەلی کەڵەک ماوەی شەش مانگ نەخۆشخانەکەی بکاتەوە و دوای ئەو شەش مانگەش دەبێت وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی دەربڕێت لەسەر کردنەوەی.



PM:03:21:10/06/2017