شاندێکی گۆڕان لەگەڵ سەلاحەدین بەهادین کۆبووەوە

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای گۆڕان سەردانی سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوویان کرد و پرسی ڕیفراندۆمیان تاوتوێکرد.

عومەر محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانکە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی "پێویستە دۆخی سیاسی هەرێم چاکبکرێت و ئاورێک لە بژیوی ژیانی هاوڵاتیان بدرێتەوە و ئەگەر بەڕۆحێکی نیشتیمانیانەوە نەیەنە پێشەوە ئەو پرسی ڕیفراندۆم قورسایی خۆی وەرناگرێت".

هەروەها وتیشی "جەختمان لەیەکڕیزی نیشتیمانی کردووەتەوە و چونکە لە هەموو لایەکەوە دوژمنایەتی دەکرێت و ئەگەر هەموو لایەنەکان پشتگیری نەکەن ئەو پرۆسە گەورەیە بەگەورەی لەدایک نابیت".

شاندەکەی گۆڕان پێکهاتوون عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەر، لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا شاندەکە داوای لێبوردنی لە سەلاحەدین بەهادین کردووە، لەسەر ئەو ڕووداوەی لەکاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی نەوشیروان مستەفا ڕوویداوە.

شاندەکەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی ڕای سەلاحەدین بەهادین هاتبوون لەبارەی ریفراندۆمەوە، چونکە پێشتر گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ چەندین پرۆژەیان هەبووە پێکەوە.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە.



PM:04:46:10/06/2017