ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ناڕزاین لە هەڵویستی کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار

ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ناڕازین لە هەڵویستی کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار و سەعدی پیرە لە دوا کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان لەگەڵ بارزانی کە ٧ ی حوزیران لە پیرمام سازکرا. 

ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی یەکێتی کە زیاتر لە ٢٠ ئەنجامی سەرکردایەتین، دوێنی شەممە کۆبوونەوەیەکیان لە سلێمانی ئەنجامداوەو باسیان لەوە کردووە کە ئەوان وەک سەرکردایەتی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیارو سەعدی پیرەیان سەرپشک نەکردووە بڕیارێکی قورسی وەک ریفراندۆم بدەن و دەبوایە بگەڕانەیەتەوە بۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی.

بەپێی زانیرییەکانی سپی، ئەوان پێیانوایە ناکرێت هیچ هەنگاوێک لە بارەی پرسی ریفراندۆمەوە بنرێت، بەبێ کاراکردنەوەی پەرلەمان.

ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوەو کارە ئاساییەکانی خۆی دەستپێبکاتەوە، لەوانەش بڕیار لەسەر ریفراندۆم و یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و شەفافکردنی پرسی نەوت بدات.

کۆبوونەوەکە بڕیاری داوە کە وەفدێک پێکبهێنن و ئەمڕۆ ١١ ی حوزیران سەردانی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی بکەن.

ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی یەکێتی کە ئەو کۆبوونەوەیان سازکردووە هەمان ئەو ئەندامانەن کە چەند جارێک لەسەر نەخشەرێگاکەی یەکێتی مەکتەبی سیاسیان ئاگادار کردەوە کە پابەند بن پێوەی، هاوکات هەر ئەو گرووپەن کە جەخت لەسەر جێبەجیکردنی رێککەوتنی نێوان خۆیان و گٶران دەکەنەوە، پێش هەر هەنگاوێکی تر. 





AM:11:45:11/06/2017