لەسەر ئەو "نادادپەروەرییەی" لەسلێمانی‌و هەولێر كراوە راگەیەنراوێك بڵاوكرایەوە.
ئەمرۆ كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی‌و ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق‌و كوردستان لە بینای ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بەڕێوەچوو كە سەبارەت بە گەنمی جوتیارانی هەرێم كە رادەستی حكومەتی عێراق دەكرێت گفتوگۆ كرا.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه باس كردنی ئه‌و جیاوازییه بوو كه له نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا كراوه له دابه‌شكردنی بڕی ئه‌و گه‌نمه‌ی بڕیاروایه راده‌ستی حكومه‌ت بكرێت ، دواتر راگه‌یه‌نراوێك بۆ رای گشتی بڵاوكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی باس كردن له‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی كه له دابه‌شكردنی بڕی ئه‌و گه‌نمه‌ی بڕیاروایه راده‌ستی حكومه‌ت بكرێت، له نێوان شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كراوه، كۆبوونه‌ته‌وه، دوای باسكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دابه‌شكردنه‌كه، په‌یوه‌ندییان كردووه به عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و داوایان لێ‌كرد به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی دراوه ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه هه‌ڵبگرێت و رێژه‌كان به دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا دابه‌ش بكه‌نه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا "مه‌حمود ره‌زا" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند "به‌پێی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدڕاڵی ناردووه، بڕی گه‌نمی هه‌رێم بریتی یه له 442 هه‌زار تۆن، بۆ نمونه بۆ پارێزگای دهۆك له 208 هه‌زار تۆن كه ناردویه‌تی له‌و 442 تۆنه‌ی هه‌رێم نزیكه‌ی 82 هه‌زاری به‌رده‌كه‌وێت كه‌چی 175 هه‌زار تۆنی بۆ داناوه، سلێمانی نزیكه‌ی 224 تۆنی بۆ دانراوه، كه‌چی نزیكه‌ی 115 تۆنی بۆ داناوه، هه‌ولێریش كه 151 هه‌زار تۆنی بۆ دانراوه كه‌چی 136 هه‌زار تۆنی بۆ داناوه، واته غه‌درێكی زۆر له هه‌ولێر و سلێمانی كراوه و خراوه‌ته سه‌ر دهۆك، له كاتێكدا له دهۆك ئه‌و زه‌ویه زۆره كشتوكاڵیه نیه، له كاتێكدا له سلێمانی زه‌وی كشتوكاڵی زیاتر له دوو هێنده‌ی زه‌وی كشتوكاڵی دهۆكه، كه‌واته ده‌بێت سلێمانی زیاتری به‌ربكه‌وێت، هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق پشت به بڕی مه‌زه‌نده كراوی ساڵه‌كانی 2009 و 2010 و 2011 و 2013 به‌ستووه و به‌و میكانیزمه گه‌نم وه‌رده‌گرن".
PM:04:15:11/06/2017