وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە رۆژانە 24
کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاووڵاتیان و بە گوێرەی زانیارییەکانیش لە پارێزگای دهۆکیش بە هەمان شێوە
دەبێت و پێشتریش پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندبوو.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە ماڵپەڕی
دواڕۆژی وتووە "لە 12ی حوزەیرانی
2017ەوە 24 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاووڵاتیان و کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە لە
رێگەی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەکانەوە دابیندەکرێت".
وتوشییەتی "دوای ٦ کاتژمێر لەپێدانی کارەبای مۆلیدە، خاوەن
مۆلیدەکان دەتوانن بۆماوەی کاتژمێرێک پشوو بە مۆلیدەکانیان بدەن، بەڵام ئێمە
بەجۆرێک بەرنامەمان داناوە کە ئەوەی تێنەکەوێت".