ئاڵا تاڵەبانی ئیلتزام بە بڕیاری لابردنەکەیەوە ناکات

ئاڵا تاڵەبانی رایگەیاند" هیچ ئیلتزام بە بڕیاری لابردنەکەمەوە ناکەمو ئەوانەی لە کۆبوونەوەکەدا منیان لاداوە، خۆیان شەرعیەتیان نەماوە".

لە روونکردنەوەیەکدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت" رایدەگەیەنم ئەو بڕیارە نا شەرعی و نا تەنزیمیە چونكە خودی ئەوانەی لە كۆبوونەوەكە بوون شەرعیەتیان نەماوە".
ئەمڕۆ سپی و راگەیاندنەکانی تر هەواڵێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیان بڵاوکردەوە کە بڕیاریان داوە، ئاڵا تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لابەرن. 

دەقی رونكردنەوەكەی ئاڵا تاڵەبانی

بۆ خەڵكی كوردستان و عێراق

ئەمڕۆ لە میدیاكانەوە بیستم كە لە كۆبوونەوەیەكی یەكێتی بڕیارێك لە دژی من دراوە. لێرەوە رایدەگەیەنم ئەو بڕیارە نا شەرعی و نا تەنزیمیە چونكە خودی ئەوانەی لە كۆبوونەوەكە بوون شەرعیەتیان نەماوە و دەسەڵات و رەفتاریان لەژێر پرسیاردایە.

هەموولایەك ئاگادار دەكەمەوە كە لە زوترین كات پرێس كۆنفرانسێك بۆ رونكردنەوە دەبەستم و هەمووشتێك ئاشكرا دەكەم.

هیچ ئیلتزامێكیش بەو بڕیارە و بە بەشداربوانی كۆبونەوەكە ناكەم.
لەگەڵ سوپاسی خوشكتان



PM:08:26:12/06/2017