هێمن هەورامی ڕەتیدەکاتەوە هێڵی سوریان لەسەر گۆڕان هەبێت بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ڕاشیدەگەیەنێت "ئامادەن لەپێناو ڕاپرسیدا قوربانی بدەن".
هێمن هه‌ورامى، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی بارزانی ده‌ڵێت "پارتی هێڵى سوورى له‌سه‌ر گۆڕان نییه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان".
هێمن هه‌ورامى له‌لێدوانێكیدا بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوەدا "پارتى ئاماده‌یه له پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى راپرسییدا قوربانى بدات و ئاماده‌یه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌و مه‌رجه‌ى له خزمه‌تى پرۆسه‌ى راپرسییدا بێت".
ناوبراو ئاشکراشیکرد ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتیدا بیرۆكه‌ى نوێ تاوتوێكراون.
روونیشیكرده‌وه، پارتى خوازیاره په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه.
هاکات یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند پەرلەمان بە دەستەی سەرۆکایەتی ئێستایەوە کارا دەکرێتەوە