سەلاحەدین بەهادین لیستەکەی بۆ هەڵبژاردن راگەیاند

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لیستەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاندو لیستەکەی ناوی چاكسازی نیشتمانی دەبێت و وەک ئاماژەی بۆ دەکات پێكدێت لە چەندین كەسایەتی ئیسلامی پسپۆر.

لە میانەی بەسەركردنەوەی رێكخستنەكانی لقی بازیانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند " لیستی چاكسازی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دروست دەكەین و رایدەگەیەنین كە پێكدێت لە چەندین كەسایەتی ئیسلامی پسپۆرو شارەزا لە سەرجەم بوارەكاندا لە هەوڵی بەردەوامداین كە سەرجەم كەسایەتی و لایەنە ئیسلامییەكان بەشداری لەو لیستەدا بكەن ئێمە وەك یەكگرتوو دەبینە هەوێنی لیستەكە".

لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاشکرای کرد کە بەمزوانە پەرلەمانی کوردستان ئاکتیڤ دەکرێتەوەو  سەرۆکایەتی پەرلەمان دەستبەکارەکانیان دەکەنەوەو وەزیرەکانی گۆڕان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.



AM:10:51:14/06/2017