ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی یەكێتی جێهێشت

مەحمود سەنگاوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی جێهێشت.

كەمێك لەمەوبەر مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی جێهێشت.

بەگوێرەی زانیاریەكانی "سپی" دۆخی ئەمنی جەلەولا نا ئارامە و بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە گەرمیان و بەو هۆیەوە كۆبوونەوەكەی جێهێشتووە.

هەر سەبارەت بە دۆخی ئەو ناوچەیە سەرچاوەیەكی تایبەت بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند نزیكەی 400 چەكداری داعش هاتوونەتە باكور و باكور و ڕۆژئاوای دیالە لەبەر مەترسی شەوانە حەشدی شەعبی شارۆچكەی سەعدیە چۆڵدەكەن.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد بەشێوەیەكی گشتی بارودۆخی سەعدیە و جەلەولا و قەرەتەپە نائارامە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیران بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی پێكرد و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.



PM:01:05:15/06/2017