سەرۆك كۆماری عێراق چەند كاتژمێر دەخەوێت؟

فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق باس لە ژیانی ڕۆژانەی خۆی دەكات و لە كوردستانەوە خواردنی بۆ دێت.

فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق لە بەرنامەیەكی ڕووداوی ئەمرۆی كەناڵی ڕووداودا باس لە جیاوازی ژیانی ئێستا و ڕابردوو دەكات و دەڵێت "جیاوازی ئێستا و ژیانی ڕابردوو زۆرە لەو سەردەمەدا خەونی گەورەمان هەبوو بە هەندێ دەستكەوت گەیشتین".

سەرۆك كۆمار ڕۆژانە دەوام دەكەم تەنانەت وەك خۆی باسی دەكات ئەگەر ئیشیشی نەبێت دەچێتەوە بۆ دەوام.

فوئاد مەعسوم دەڵێت "لە شەو و ڕۆژێكدا یەك كاتژمێر كتێب دەخوێنمەوە (11-12)ی شەو دوای ئەوە دەنووم بە نزیكەی 7 كاتژمێر و نیو دەنووم هەفتەی 3 ڕۆژ وەرزش و مەلەوانی دەكەم".

ئەو هەرچەندە سەرۆك كۆماری عێراقە لە كوردستانەوە ماست و قارچك و دومەڵان و هەنگوینی بۆ دێت و دەڵێت "ماسی و سەوزەوات زیاتر دەخۆم".

سەرۆك كۆمار كە بە ڕێكپۆشی ناسراوە دەڵێت "لە پێشمەگایەتیەوە خۆم جلی خۆم دەشۆرد و بەردەوام جلەكانم خاوێن بووە".




PM:03:03:15/06/2017