لە سلێمانی ژنە خوێندکارێکی زانکۆ کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناچەی دەباشانی قەدپاڵی چیای ئەزمەڕ ژنە خوێندکارێکی زانکۆ بەکوژراوی لە ئۆتۆمبیلی مێردەکەیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە سپی راگەیاند" لە ناوچەی دەباشانی شاری سلێمانی كاتژمێر 4 بەرەبەیانی ئەمرۆ  هەینی ، 16ی حوزەیران  ژنێكی خوێندکاری زانکۆ لە ناو ئۆتۆمبیلی هاوسەرەكەی بەکوژراوی دۆزرایەوە". 

ژنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چۆتە دەرەوەو دواتر بە کوژراوی لە دەباشان باکوری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.( وەک پۆلیس ئاماژەی بۆ دەکات ).

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد " ئەو ژنە فیشەكێك بە سەریەوە بوە و  دەمانچە و ئۆتۆمبیلی هاوسەرەكەی پێبوە".

هەروەها وتیشی " دوای رووداوەکە هاوسەرەكەی دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە دەستی پێكردوە".




PM:12:59:16/06/2017