چاودێری بازرگانی سلێمانی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایانگەیاند
نرخی هێلكه‌و مریشك له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەرزبووەتەوە.
سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به
ماڵپەڕی SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا
نرخی مریشك له‌هه‌زارو 750 دیناره‌وه بۆ دوو هه‌زارو 500 دینار به‌رزبۆته‌وه".
وتوشییەتی :"كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی مریشك له‌زه‌ره‌رێكی
زۆردان و ناتوانن به‌رده‌وامبن له‌فرۆشتنی به‌نرخه‌كه‌ی پێشوو".
ڕوونیشی کردووەتەوە"پێده‌چێت له‌مانگی ته‌مموزدا نرخی مریشك
زیاتر له‌و نرخه‌ی ئێستای به‌رزبێته‌وه، چونكه به‌شێك له‌كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان
سیستمی فێنككه‌ره‌وه‌یان نییه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رهه‌مهێنانی مریشك ڕاده‌گرن".
هەروەها خاڵس ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگەیاندووە:"ماوه‌یه‌كی
زۆره هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر باجی سه‌ر هیڵكه‌ی هاورده‌كراو نه‌كراوه، كه بڕی 250
دینار باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌به‌قێك هێلكه دانراوه".
وه‌كو به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وتی:"گرانبونی
نرخی هێلكه په‌یوه‌ندیی به‌زۆربونی خواسته‌وه هه‌یه، ئه‌وهێلكه‌یه‌شی له‌بازاڕه‌كانی
ناوخۆ سه‌رفده‌بێت، له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رهه‌می خۆماڵی كه
هێلكه‌ی سوره به‌هۆی نه‌بونی خواست له‌سه‌ری، هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی عیراق ده‌كرێت".