چوار خۆکوژی داعش هێرشدەکەنە سەر فڕۆکەخانەی شاری خورماتوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٣٠ چوار خۆکووژی سەر بە داعش هێرشیان کردە سەر فرٶکەخانەی سدیق لە رۆژئاوای شاری خورماتوو، لەنێو فڕۆکەخانەکەدا خۆیان تەقاندەوە.

وتەبێژی قائیمقامیەتی شاری خورماتوو محەمەد فایەق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو خۆکووژانە چوار چەکداری " تیرۆریستی" داعش بوون و هێرشیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی سدیق لە نێوان گوندی حلێوەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە رژئاوای شارەکە".

محەمەد فایەق دەشڵێت " چوار خۆکوژەکە هەرچواریان خۆیان تەقاندۆتەوەو کوژراون، پێشمەرگەیەکیش بریندابووە".

هەفتەی پێشووش جارێکی تر چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەهەمان میحوەرو لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون



AM:10:35:18/06/2017