سلێمانی.. 16 چه‌كداری داعش دەستگیركراون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 16 چه‌كدار و ئه‌ندامی داعشی له‌ماوه‌ی سێ مانگدا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ زمناكۆ عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئـاسایشی رۆژئـاوای سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا له چه‌مچه‌ماڵ، ئـاماری سێ مانگی كار‌و چالاكی ئـاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانی بڵاوكرده‌وه و جگه له ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدار و ئه‌ندامانه‌ی داعش، وتی "هه‌شت كه‌سیشمان به‌تۆمه‌تی فڕێدانی نارنجۆك و ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركردووه".
وته‌بێژه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی وتیشی "13 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی كێشان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركردووه. هه‌روه‌ها چوار كه‌سیش به‌تۆمه‌تی ته‌زویر و چوار كه‌سی دیكه‌شیان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركردووه".
له‌باره‌ی دۆخی چه‌مچه‌ماڵیشه‌وه، زمناكۆ عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئـاسایشی رۆژئـاوای سلێمانی وتی "له راستیدا له چاو شاره‌كانی تر، له چه‌مچه‌ماڵ حاڵه‌تی كوشتن زۆر كه‌متره و وه‌ك شاره‌كانی تر نییه، كه له ماوه‌ی رابردودا حاڵه‌تی كوشتن‌یان چه‌ند بووه و له چه‌مچه‌ماڵیش چه‌ند بووه".
PM:02:19:20/06/2017