دوو بڕیار لەسەر بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان دەدرێت

بۆ پێدانەوەی بەشەخۆراكی مانگانە بە چەندین هاوڵاتی، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان دوو بڕیار دەردەكات.

لەمبارەوەیە دارا محەمەد دزەیی، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر بە رۆژنامەی باسی وتوە: پێشتر بە بڕیارێك ئەو هاوڵاتیانەی موچەكانیان لە ملیۆنێك‌و 500 هەزار دینار زیاتر بوو، بەشە خۆراكی مانگانەیان بڕدرابوو، بەڵام ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە موچەی هەمووان كەم بووەتەوە، بۆی داوایان لە وەزارەتی بازرگانی كردوە بەشە خۆراكی ئەو كەسانەش بگەڕێندرێتەوە.

هەروەها وتیشی: لەوەزارەتی بازرگانیی بەغدا بەشە خۆراكی هەندێك كەس بڕدرابوو كە تەمنیان گەیشتووە 90 ساڵ، ئەو كەسانە سەردانیان كردین‌و گوتیان ئێمە لە ژیانداین‌و نەمردوین، بۆیە دووبارە بەشە خۆراكی ئەو كەسانەمان گەڕاندنەوە.



PM:04:01:20/06/2017