بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانهوه
بڕیاری دهركردووه، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانه بۆ خاوهنهكانیان بگێڕێتهوه کە
دەستیان بەسەردا گیراوە.
کاروان محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە ماڵپەڕی خەندانی
وتووە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە، سەرجەم ئەو
سوارڕەوانەی لەماوەی ڕابردوودا بە بڕیاری هاتوچۆی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە
و ئێستا لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنن، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانهوه دەگەڕێنرێنەوە
بۆ خاوەنەکانیان.
ڕاشیگەیاندووە پێویستە لەسەر خاوەن سوارڕەوەکان لەڕۆژانی ئهمرۆ
و سبهینێ،21و 22ی ئهم مانگه دا سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ
وەرگرتنەوەی سوارڕەوەکانیان.
ڕوونیشی کردووەتەوە بڕیارەكه ئەو سوارڕەوانە ناگرێتەوە کە بە
بڕیاری دادگا دەستیان بەسەردا گیراوەو مافی گشتیان تێدایە و ئەو سواررەوانەش
ناگرێتەوە کە بێ سەرەتان و کێشەی یاساییان هەیە.