بارزانی نامەیەك ئاراستەی سەرۆك حیزبەكان دەكات

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان مەسعود بارزانی نامە بۆ سەرۆكی حیزبەكانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیران، مەسعود بارزانی نامەی پیرۆزبایی بۆ سەركردە كوردەكانی هەرێمی كوردستان ناردووە و پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لێ كردوون.

لە نامەكە هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای شادی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم، لە خوای گەورە داواكارم ئەم جەژنە بێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی كورد.



PM:01:06:22/06/2017