دابەشكردنی پارەی هاندانی مامۆستایان خرایە دوای جەژن

وابڕیار بوو ئەم هەفتەیە پارەی هاندانی مامۆستایان دابەش بكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی پێدانی ئەو پارەیەی بۆ دوای جەژنی رەمەزان دواخست.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، پێشتر وەزارەتی دارایی بە ئێمەی راگەیاند بوو كە لەم هەفتەیە پارەی هاندانی مامۆستایان دابەشدەكرێت.

وتیشی"هەندێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان پارەكەیان وەرگرتووە، بەڵام هەندێك لە گەنجینەكانی وەزارەتی دارایی فەرمانیان پێنەگەیشتووە تا ئەو پارەیە دابەش بكەن".

ئاماژەی بەوەشكرد، كە وەزارەتەكەیان هەموو رێكارێكی تەواوكردووە بۆ پێدانی پارەی هاندان بە مامۆستایان.



PM:01:40:22/06/2017