وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ سه‌باره‌ت به ‌وازهێنانی‌ كارمه‌ندانی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روونكردنه‌وه دەدات

بەوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەر كارمەندێكی لە سلفی هێزە ئەمنییەكان واز لەكارەكەی بهێنێت یان داوای بەخشین بكات، بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت‌و موچەی شەش مانگیشی بەسەر یەكەوە پێدەدەرێت.

ئهردهڵان محهمهد بهڕێوهبهری گهنجینهی دوو لهسلێمانی راگهیاندووە، ئهگهر ههر فهرمانبهرێكی مهدهنی دهستبهرداری پیشهكهی بێت و ماوهی خزمهتهكهی له 15 ساڵ كهمتربێت و وازبهێنێت، هیچ ماف و ئیمتیازێكی خانهنشینی پێنادرێت و هیچ بڕهپارهیهكیشی بۆ خهرجناكرێت.


بهڵام لەبارەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیی راگەیاندووە کە كاتێك كارمهندێكی هێزه ئهمنیهكان واز له كارهكهی بهێنێت یان داوای بهخشین بكات و ماوهی خزمهتی نهگهیشتبێته 15ساڵ، واته ئهو ماوهیهی تهواو نهكردبێت کە تایبەتە بە خانەنشینی، ئەوا بهگوێرهی یاسای ئیتیحادی مامهڵهی لهگهڵدا دهكرێتو مووچهی شهش مانگی ماوهی خزمهتی پێشتری بهسهریهكهوه پێ دهدرێت.


جهختیشی لهوه كردۆتەوە کە خهرجكردنی مووچهی ئهو شهش مانگه بهسهریهكهوه تهنها كارمهندانی هێزه ئهمنییهكان دهگرێتهوهو فهرمانبهرانی مهدهنی ناگرێتهوه، چونكه ئهگهر ماوهی خزمهتی له 15 ساڵ كهمتربێت ناتوانێت خانهنشین بكرێت.





AM:11:08:24/06/2017