وێنە .... لیژنەی باڵای فەتوا داوا دەکات ئەمجۆرە قۆپچانە بەکار نەهێنن
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان داوا لە موسڵمانانی کوردستان دەکات، ئەو جۆرە قۆپچانە بەکار نەهێنن کە ئایەتیان لەسەر نوسراوە، چونکە لەوانەیە بکەوێتە ژێر پێوە.
کە دوای ئەوەی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیانەوەی ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره دوگمه‌و قۆپچانه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن به‌رگدروه‌کانه‌وه به‌کاردێن، به‌تایبه‌تی ئافره‌تان، که دوگمه‌کان ئایه‌تی قورئانیان له‌سه‌ر نووسراوه پرسیار کرا، ئەندامێکی لیژنەی فەتوا داوای کردووە، ئەو شتانە بەکارنەهێنن.
له‌و باره‌وه دکتۆر عومه‌ر مرۆ ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی کوردستان بە ماڵپەڕی یەکێتی زانایانی راگەیاندووە: ئه‌مه کارێکی باش نییه، چونکه ئه‌م دوگمه‌یه که ئایه‌تی قورئانی له‌سه‌ره له‌وانه‌یه بکه‌وێته ژێر پێیان، یان خاوه‌نه‌که‌ی پێی بچێته شوێنی وه‌ك توالێت و ئه‌م جۆره شوێنانه، بۆیه داوا له موسڵمانانی کوردستان ده‌که‌ین ئه‌م شتانه به‌کار نه‌هێن
AM:11:21:24/06/2017