بەپەلە.. یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان گۆڕدرا

ئەگەرچی هەموو پێشبینییەکان جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت، بەڵام فەلەکناسێکی مەغریبی ڕایگەیاند سبەی جەژن نییە.


هیشام عیساوی فەلەكناسی مەغریبی ڕایگەیاند" یەكشەممە یەكەم ڕۆژی جەژن نییە بەڵكو دووشەممە 26ی حوزەیران یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە".

ئەو فەلەکناسە وتووشیەتی مانگی شەوال بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 2:31 بە كاتی جیهانی لەدایك دەبێت، بەوهۆیەوە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەكەوێتە ڕۆژی دووشەممەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە مانگی ڕەمەزان 30 ڕۆژی تەواوە و دووشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمشەو لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف کاتژمێر حەوتی شەو چاودرێری مانگ بکەن و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری بکەن.



PM:02:28:24/06/2017