گەشتوگوزار وەلآمی رووداو دەداتەوە

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار وه‌ڵامی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ڕوداو ده‌داته‌وه‌و داوا لەو کەناڵە دەکات " وردبن و زانیاری هەلە بڵاونەکەنەوە".

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری‌ هەرێمی کوردستان، له ‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵاتی‌ فه‌یسبوك له‌ژێر ناونیشانی‌ "ڕاستكردنەوەی چەند هەڵەیەكی ڕوداو” وه‌ڵامی‌ ته‌له‌فیزیۆنی‌ ڕوداو ده‌داته‌وه‌و دەنووسێت " وەك پێشبینی ئاماژە بە هاتنی ٢ ملیار گەشتیار دەكات لەجەژن‌و پشوی هاوین بۆ ساڵی ٢٠١٧، بەڵام راستیەكەی ئەمە بۆ كۆی ساڵی ٢٠١٧یە، نەك تەنیا پشوی هاوین.”

نادر دۆستی لە درێژەی پۆستەکەیدا دەنووسێت "داهاتی رسومات ٣ملیارو ٦٠٠ ملیۆن بووە، نەك داهاتی باج‌و رسومات، باج لەلایه‌ن وەزارەتی دارایی وەردەگیرێت نەك وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار، داهاتی باج ڕەنگە لەداهاتی ڕسومات زۆر زیاتر بێت. كەواتە ئەگەر داهاتی باج‌و رسومات بەیەكەوە هەژمار بكرێت ڕەنگە بگاتە ٧ ملیار دینار”.

هەروەها ناوبراو دەشڵێت "بەداخەوە پێشكەشكار بەناشارەزایی بابەتەكان تێكەڵ دەكات‌و سەر لەبینەرو گوێگر دەشێوێنێ. هیوام دەخواست بەم نارێكیە باسی گەشتیاریی نەكرابایە.”



AM:10:14:27/06/2017