كارەبای نیشتمانی كەمدەكات

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەورمی‌و زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا، كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكات.

لەمبارەیەوە حوسێن حەمەد، بەرٍێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ھەولێر ڕایگەیاند: "بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، لەم ڕۆژانەی دوای ڕەمەزاندا و زیادبوونی خواستی ھاووڵاتییان وای کردووە، کە خواست لەسەر کارەبا زیاد ببێت و کاتەکانی ھەبوونی کارەبای نیشتمانی کەمتر ببێتەوە".

ئەو بە باسنیوزی وتووە: "ئێستا پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ سەرجەم پارێزگای ھەولێر، کاتژمێرێک تا کاتژمێر و نیوی کەم بووەتەوە، ئەوەش ئێمە کەممان نەکردووە،  چونکە ئێمە بەپێی خشتەکەمان کارەبا بە ھاووڵاتییان دەدەین، بۆیە پێویستە قسە لەگەڵ لێژنەی مۆلیدە ئەھلییەکان بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو کاتانەی کارەبای نیشتمانی نییە، مۆلیدە ئەھلییەکان کارەبا بە ھاووڵاتییان بدەن، چونکە ئێمە ناتوانین 24 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان بدەین".



PM:03:34:27/06/2017