سلێمانی.. ژمارەی گەشتیاران زیادی كردوە

ژمارەیەكی زۆر گەشتیار روو لە سلێمانی دەكەن و بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوو، ژمارەكە بۆتە دوو هێندە.

بۆ سێ رۆژی جەژنی رەمەزان، گەشتیارێكی زۆر رووی لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیاری و هاوینەهەوارەكانی كردوە. لەوبارەیەشەوە ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە میدیاكانی وتووە "بەپێی ئامارەكانی پێشوو، ساڵی رابردوو 44 هەزار و 677 گەشتیار بۆ پشووی رۆژانی جەژنی رەمەزان هاتبونە پارێزگای سلێمانی، پێشبینی دەكەین ژمارەكە بۆ ئەمساڵ بوبێتە دوو ئەوەندەی ساڵی رابردوو".

وتیشی‌ "هەتا سێ رۆژی داهاتوو كۆكردنەوەی ئامارەكان بەردەوام دەبێت و گەشتیارەكانیش بەردەوام روو لە سلێمانی دەكەن، بۆیە رێژەكە زۆر لەوە زیاتر دەبێت كە لە پێشبینی ئێمەدا بوو".



PM:05:05:27/06/2017