نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ردانێكی به‌په‌له‌و له‌ناكاو کەمێک لەمەوبەر گه‌یشته ڕۆژئاوای كوردستان و له‌ئێستاشدا له‌كۆبونه‌وه‌دایه.
كه‌مێك لهمهوبهرو به‌سه‌ردانێكی له‌ناكاو نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ گه‌یشته ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌ستی به‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی چڕ كردوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان و فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه).
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ (سپی میدیا) ئاشکرایکرد برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وام سه‌ردانی ڕۆژئاوا ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێكجار میدیاكان بهسهردانهكانی نازانن.
سەرچاوەکە بۆ "سپی" ئەوەی ئاشکراکرد ئامانجی سەردانەکەی مه‌كگۆرك بۆ كۆبونه‌وه‌یه له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌ققه و بۆ كۆبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش كه بۆ دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌ققه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ڕه‌ققه پێكهێندراوه له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌وشاره‌دا.