بارزانی وتارێکی بلآوکردەوە

مەسعود بارزانی، وتارێکی لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی دەربارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڵاوکردەوە.

بارزانی لەمیانی ئەو وتارەیدا کە دوێنێ بڵاوکراوەتەوە، نوسیویەتی "ئەم مافی چارەی خۆنوسینە، هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ کەسێک ڕەنگە ببێتە هۆی ئارامکردنی ناوچەکە و سنوری هیچ دەوڵەتێکی ناوچەکە ناگۆڕێت، گەر بەباشی بکرێت پەیوەندی عەرەبی ئێراق و کورد باشتر دەکات".

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا بارزانی نوسیویەتی "سوورین لەسەر ئەوەی ئەوەی پێمان دەکرێت بیکەین بۆ ئەوەی نیگەرانییەکانی عێراق بڕەوێنینەوە گەر دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن".

ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بڕیاری ڕیفراندۆم ئیلزامییە بەڵام وادەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتەکە بە گفتوگۆ دەبێت لەگەڵ بەغدا، هەروەها باسیش لەوە دەکات کە ئەو ناوچانە بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان کە زۆرینەی زۆری دەنگ بە هەرێمی کوردستان بدەن.



PM:09:20:29/06/2017