لە میانی بەرنامەیەکەدا کوڕێک داوای
خۆشەویستی لە خانمە گۆرانیبێژ و میوزیکژەنی کورد "یەریڤان نورەدین" دەکات
و ئەویش قبوڵی ناکات
وەک دەردەکەوێت لە ڤیدیۆکەدا کوڕەکە
گوڵی پێدەبەخشێت پێی دەڵێت سەرسامت بە جوانیەکەت و بە دەنگت، بەڵام یەریڤان ڕەتی
دەکاتەوە لێی وەربگرێت و دەڵێت:ئەگەر سەرسامی دەنگم بیت ئەوا لێت قبوڵ ئەکەم و ئەگەریش
لەیەنێکی دیکە بێ ئەوا قبوڵی ناکەم".
یەریڤان نورەدین ماوەی زیاتر لە
ساڵێکە بە شێوەیەکی دیار بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵک و ئەم دیمەنەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی
تەلەفزیۆنیدا هات کە وەک کامێرای شاراوە بۆی ئامادەکرابوو.