خانمه ئهستێرهی تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان
جیهان هاشم پاش ئهوهی لە ماوەی ڕابردوودا لهگهڵ گهنجێكی كوردی دانیشتوی وڵاتی
سوید پهیوهندی خۆشهویستی دروستكردوه و دواتر ڕایگەیاند کە جیابوونەتەوە،
هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی عەرەب کرد.
جیهان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشکرایکردووە کە لە ئێستادا دەستگیراندارە و وێنەی
خۆی و هاوسەرەکەشی بڵاوکردووەتەوە.
جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە
مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و
عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.
جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك
بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە
تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە.