تورکیا بەم هەنگاوە ڕێگری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات

ڕۆژنامەیەکی ڕوسی بڵاویکردۆتەوە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەنیازی ئەنجامدانی هێرشێکی فراوانە بۆ سەر ناوچە کوردیەکان.
 
رۆژنامەی"ئیزڤیستیا"ی روسی لەراپۆرتێك بڵاویکردۆتەوە كە سوپای توركیا بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی فراوان لە باکوری سوریا دەستی بەئامادەكارییەكی گەورە كردووە، كە ئامانجیش لەهێرشەكە بۆ رێگرییە لەدروستبوونی دەوڵەتی كوردی لەو ناوچەیە.

ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکراکردووە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر هەردوو شاری رەققە و شارۆچكەی مەنبەج دەبێت، كە بەدەست هێزە كوردییەكانەوەیە، بۆ ئەوەش پشتی بەقسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بەستووە کە سەرەتای هەفتەی رابردوو ووتی كە هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" بۆ سەر مەنبەج‌و رەققە ئەنجامدەدەن، ئەوەش بۆ رێگری لەهەوڵە سەربازییەكانی هێزە كوردییەكان.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لەباكووری سوریا بەمەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆی دەزانێت، بۆیە لەرێگەی سەربازییەوە هەوڵی رێگری لەدروستبوونی دەدات.



PM:03:06:30/06/2017