پیاوێکی کورد بەزۆر 'پیسایی" دەرخواردی هاوسەرەکەی دەدات

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوكراوەتەوە، پیاوێک هەوڵدەدات بەزۆر پیسایی دەرخواردی ژنکەی بدات و بە گوێرەی زانیارییەکانیش پیاوەکە خەڵکی شاری ئاگری کوردستانی باکورە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە ئەو ژن و پیاوە خەڵکی گوندی پاپین لە ناوچەی پانۆسی پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان، ڤیدیۆکەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە، دەنگۆیەکی زۆری نایەوە.

ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە ئەو پیاوە وەک شانازییەک، لە پێگەی تایبەت بە خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تۆمارە ڤیدیۆییەکەی بڵاو کردووەتەوە، بۆیە ناسراوەتەوە و لەلایەن داواکاری گشتییەوە سکاڵای لە دژ تۆمار کراوە و ھەر ئەمڕۆ دەستگیر کراوە.

وەکو لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، رۆژێک دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، واتا ئەمڕۆ (شەممە، 1-7-2017) پیاوەکە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، دەستگیرکراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.



PM:03:36:01/07/2017