مەترسیەكی‌ گەورەی‌ ڕیفراندۆم لەسەر هەرێم ئاشكرا دەکرێت

ژوری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت "” تائێستا ئێران و توركیا بەڕەسمی‌ هەڕەشەی داخستنی سنورەكانیان لەهەرێم نەكردوە، ئەگەربێت و ڕیفراندۆم بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەوە ڕاستییە ئەگەربێت و ئەوان ئەوكارە بكەن، مەترسی زۆر گەورە لەسەر هەرێم دروستدەبێت”.

سیروان محەمەد بەڕێوبەری ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاندووە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی”هەرێمی كوردستان جگە لەدەروازەكانی لەگەڵ ئێران و توركیا، هیچ دەروازەیەكی دیكەی نییە بۆ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ و هێنانی پێداویستیەكانی هاوڵاتیان، ڕۆژانەش دوو تا سێ هەزار ئۆتۆمبێل پێداویستی‌ هاوڵاتیان لەو دوو وڵاتەوە هاوردەی‌ هەرێم دەكرێن”.

سەرۆكی‌ ژوری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ ئەوەشی‌ ئاشکرا کردووە" پێنج ساڵ بەر لەئێستاو لەساڵی‌ 2012دا پلانێكی‌ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی‌ مەترسیەكان بەحكومەتی‌ هەرێمداوە، بەڵام "كاریان پێنەكردوە”.

بەڕێوبەری ژوری بازرگانی سلێمانی لەبارەی‌ ناوەڕۆكی‌ پلانەكەشیان، دەڵێت”داوامان لەئەنجومەنی وەزیران كرد گەنجینە بۆ كاڵاكانی بازرگانان دروستبكات بەمەبەستی پاراستن و مانەوەی كاڵاكان بۆ كاتی پێویست و دروستبوونی هەر مەترسیەك، بەڵام تائێستا وەڵامنەدراوینەتەوە، ئێستاش هیچ پلانێك لەبەردەستدا نییە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو مەترسیەكان”.




PM:08:26:01/07/2017