قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند كار له‌سه‌ر
داڕشتنی سیستمێكی نوێی موچه ده‌كه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "
كارده‌كه‌ین بۆ داڕشتنی سیستمێكی نوێی موچه‌و نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت، كه له
ناچاریدا ئه‌و بڕیاره‌مان دابوو، ده‌مانه‌وێ
له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی، سیستمێكی نوێ دابنێین، نه‌ك به میزاجی من یان كه‌سێكی
تر، كه هه‌م گونجاو بێت و هه‌م له ئاستی توانای ئێمه‌شدا بێت له جێبه‌جێكردنی،
ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به ته‌واوبوونی سیستمی بایۆمه‌تری، كه ئێستا به‌شێكی زۆری
پرۆسه‌كه ته‌واوبووه‌و ئێستا له قۆناغی وردبینیكردنه".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی هیوادارین له مانگی ئه‌یلولی
ئه‌مساڵ بتوانین له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی بایۆمه‌تری، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆران
دابه‌شبكه‌ین.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌و سیستمه
نوێیه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ن، به‌شێكه له‌و چاكسازییه‌ی كه كاریان له‌سه‌ری كردووه،
وتیشی: نامانه‌وێت كارێكی هه‌ڵه بكه‌ین.
حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد
هه‌ركاتێك زانیان چه‌ند فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه‌و چه‌ندیش وه‌رده‌گرن، ئه‌وكات ده‌توانین
سیستمی میلاكاتی حكومه‌ت به‌جۆرێك بگۆڕین، كه گونجاو بێت بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌و
بتوانێت وا له حكومه‌ت بكات ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات