دکتۆرە بەڵقیس بەم وێنەیەی لەگەڵ ئەم کەسە هەوادارانی سەرسامکرد

نوێترین وێنەی دکتۆرە بەڵقیس لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بڵاودەبێتەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەڵکەوت زاهیر نوێترین وێنەی خۆی و دکتۆرە بەڵقیس بڵاودەکاتەوە و هەوادارانی پێیانوایە زۆر گۆڕاوە.

دکتۆرە بەڵقیس دۆسکی، لەساڵی 1953 لەدایک بووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لەبەغدا بەڕێکردووە و بەغدا بووە شوێنی هونەرکردنی، لەساڵی 2002 گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و لەکۆلێژی هونەرەجوانەکان وانە دەڵێتەوە.

لەساڵی 1965 یەکەم گۆرانی بەناوی (وەرە بابڕۆین) لەئاوازی محەمەد قەدری و تێکستی فۆلکلۆر، لە رادیۆی بەغدا تۆمار کرد، کە تەمەنی ئەو 11 ساڵ بوو، ئێستاش خاوەنی 83 گۆرانی تۆمارکراوە ‌و دوای چەند ساڵێک دابڕان، بە دووبارەکردنەوەی گۆرانی (وەرە بابڕۆین) دەستی بەگۆرانی ووتن کردەوە.


PM:12:18:03/07/2017