كەبابخانەیەك لە سلێمانی داخرا

كەبابخانەیەك لە سلێمانی دادەخرێت و قایمامیەتی مەڵبەندی سلێمانیش هۆكارەكەی دەگەڕێنێتەوە جێبەجێنەكردنی مەرجی تەندروستی.

لە ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانیدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی" نێردراوە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە "لەمیانەی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكاندا، شەوی رابردوو سەردانی كەبابخانەی حاجی سەباح كرا، لە ئەنجامی پشكنین بۆ خواردەمەنیەكانی دەركەوت كەبەشێوەیەكی ناتەندروست كەباب ئامادە دەكات".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "ئەو گۆشتەی ناوبراو بەكاری دەهێنێت بە شێوەیەكی ناتەندروست و دوور لە ڕێنمایەكانی ڤێتنەری هەڵدەگیرێت كە دەبێتە هۆی خراپ بوونی و شیاوی خواردن نییە".

ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەهۆی پاك ڕانەگرتنی مەكینەی قیمەكەی دەستبەسەر 20 كیلۆ گۆشتی قیمە كراودا گیراوە.

هەروەها ڕایدەگەیەنێت كە "بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، كەبابخانەی حاجی سەباح دادەخرێت و خاوەنەكەی ڕوبەڕوی سزای یاسای دەكرێتەوە".

لە ڕابردوشدا لیژنەكانی قائیمقایەتی سلێمانی، چەندین شوێنی تایبەتی ئامادەكردنی خواردن و كۆگایان داخستووە كە كەلوپەلی خراپ و ماوە بەسەرچووی تێدا بووە.



PM:01:01:03/07/2017