یەکێتی نیشتیمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند "بڕیاری گۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆن‌ و دانانی سەرۆكێكی نوێ‌ لەجێی خۆیەتی".

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی گۆڕینی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ماوەیەك لێرەو لەوێ‌ زانیاری ناڕاست لەبارەی جێبەجێنەكردنی بڕیاری گۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاودەكرێتەوە، بۆیە رایدەگەیێنین بڕیاری گۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆن‌ و دانانی سەرۆكێكی نوێ‌ لەجێی‌ خۆیەتی".

ڕوونیشکراوەتەوە"لە كۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا، بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگری سكرتێری گشتی ‌و لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی بڕیارەكە جێبەجێدەكرێ‌".

ئاشکراشکراوە گۆڕانكارییەكانی دیکەش بەپێی بڕیاری پەسەندكراوی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی‌ و مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پۆستەكانی حیزب و حكومەت بەقۆناخ جێبەجێ دەكرێن.



PM:11:31:03/07/2017