پەرواز حسێن لە کەشێکی رۆمانسی نەوازەدا لەگەڵ گۆران ساڵحی هاوسەر دەردەکەوێت.
بەبۆنەی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر ژیانی هاوسەری هونەرمەندان، گۆران عەبدوڵا و پەرواز حسێن، گۆران چەند وێنەیەکی لێوان لێو لە رۆمانسی خۆی و پەروازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە کە لە ئامێزی یەکدان و راموسانی یەکتر دەکەن.
گۆران ساڵح، لەو بۆنەیەدا بە نوسینێک گوزارشت لە خۆشەویستیەکەی بۆ پەروزا دەکات و نووسیوویەتی " حەوتەمین ساڵیادی هاوسەرگیریمان پیرۆزبێت،خۆشم دەوێی".
پەرواز حسێن بە ھۆی بەشداری کردنی لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ و بڕینی چەند قۆناغێکی ناو بەرنامەکە توانی ناوبانگ پەیدا بکات.