ڤیدیۆ.. ئاگرێكی گەورە لە سلێمانی كەوتەوە

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ئاگرێك لە سەر رێگای سەرەكی سلێمانی - عەربەت كەوتەوە كە تا گەیشتنی ئەم هەواڵە هێزەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵی ئاگرەكەن.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، چەند خولەكێك پێش ئێستا ئاگرێك لەسە ڕێگای سەرەكی نێوان سلێمانی و عەربەت كەوتوەتەوە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوەیش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئاگرەكەدان.

وتیشی، "زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆری لێكەوتۆتەوە و تیمەكانی تەندروستی و بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە".





PM:05:33:04/07/2017