ئێوارەی ئەمڕۆ کۆگایەکی بەنزین لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی گڕیگرت و بەهۆیەوە 34 هاوڵاتی برینداربوون.
پەیامنێری "سپی میدیا" لەشوێنی ڕوووداوەکەوە ڕایگەیاند تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەوەیان ئاشکراکردووە بەهۆی ئاگرەکەوە لە کارمەندان و هاوڵاتیان 34 کەس برینداربوون و منداڵێکیش برینداربووە و تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە و پۆلیس لەشوێنی ڕووداوەکەن تا ئاگرەکە تەشەنە نەسێنێت و زیانی دیکەی نەبێت.
پەیامنێری "سپی" وتیشی بەشێک لە بریندارەکان بەهۆی سوتاویەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کراون.
شایەتحاڵان دەڵێن ئاگرەکە بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی سوتەمەنییەوە بووە و چەند تانکەرێک و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیانیش سوتاون.