ئەنجومەنی بالآی ریفراندۆم بەسەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی شەممە ٨ ی تەموز ئەنجومەنی بالآی ریفراندۆم بە سەرۆکایەتی بارزانی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرکردایەتی پارتیەوە بە سپی راگەیاند" بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ ی تەموز لە پیرمام بەسەرۆکایەتی بارزانی کۆببێتەوە".

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە هەریەکە لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی وەک هەڵوێستێکی سیاسی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکەن و، تا ئێستاش یەکێتی نیشتمانی کوردستان نوێنەری خۆی دانەناوە بۆ ئەو لیژنەیە".

بەرامبەر ئەوەش لایەنەکانی تر نوێنەریان داناوە بۆ کۆبوونەوەکەو بەشداری کۆبوونەوەی ٨ ی تەموزیش دەکەن.

رۆژی ٧ ی حوزەیران بە سەرپەرشتی بارزانی و بە بەشداری هەموو لایەنەکان جگە لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، لە پیرمام یەکەم کۆبوونەوە لەسەر پرسی ریفراندۆم سازکراو لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا کە ٢٩ ئەیلول پرۆسەی ریفیراندۆم لە هەرێم ئەنجام بدرێت.



PM:09:19:04/07/2017