لێدوانی وەزیری پەروەردە لەبارەی دابەشکردنی پارەی هاندانەوە

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایانی کوردستان، بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو مامۆستایانەی زیاتر لە هەشت ساڵە بەڕێوەبەری قوتابخانەن، دەگوازرێنەوە و مامۆستایانی پەروەردەی شارۆچکە و شارەدێیەکان لە شوێنیان دادەندرێن."


وتیشی بەوەی بەهۆی کەموکوڕی لە لیستی ناوی مامۆستایان هەندێک هەڵە لە چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو پارەیە دروست ببوو، رایگەیاند، دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان بەردەوام دەبێت و ئەو هەڵانەش راستکراونەتەوە.



PM:02:14:06/07/2017