ئاسایش لە بارەی بکوژی مامۆستا ئاینییەکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ئاسایشی ڕاپەڕین هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە و ڕایدەگەیەنن "بکوژەکانی مامۆستا ئایینییەکە بە ئۆتۆمبێلێک ھەڵاتوون و ھەر کەس بینابینێ ئاگادارمان بکاتەوە".

محەمەد فازڵ، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین، بە باسی وتووە" لە ڕێگەی کامێرا چاودێرییەکانی سنوورەکەوە دەرکەوتووە، کە چەند کەسێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی) ئەو کارەیان ئەنجام داوە".

وتوشییەتی"بۆیە داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین، ھەر زانیاری و سەرەداوێکیان لەسەر ئەم نیسان سەنییە کە وێنەکەشی دەخەینە پێش چاویان، دەست کەوت، ئاگاداریی ھێزەکانی ئاسایش بکەنەوە، بۆ ئەوەی دەستگیریان بکەین".




PM:09:48:07/07/2017