کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم و بارزانی دەستیپێکرد

کۆمیتەی ڕیفراندۆم  بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی لەپیرمام ەستی پێكرد كە بڕیارە تێیدا پرسی پێکهێنانی لیژنەکان بۆ سەردانی بەغدا و وڵاتان تاوتوێ دەکرێن.

لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ ‌و یەكگرتوو بەشدارییان نەكردوە، لەلایەن یەكێتیش ئەگەرچی هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت‌و د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بەشداری كۆبوونەوەكەن بەڵام بەوتەی بەرپرسێكی یەكێتی هیچ كامیان نوێنەرایەتی یەكێتی ناكەن‌و بەم پێیە یەكێتی لەم كۆبوونەوەیدا نوێنەری نیە.

لە ٧ی مانگی ڕابردوودا بارزانی و لایەنەکان بەبێ بە شداری گۆڕان و کۆمەڵ کۆبوونەوە و ٢٥ی ئەیلولیان وەک ڕۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیاریکرد و بڕیاری پێکهێنانی چەند لیژنەیەکیاندا.



AM:11:24:08/07/2017