پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌رده‌بڕێت و
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت " یه‌كڕیزی نیشتمانیش به‌دی دێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8ی ته‌مموزی 2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كۆبونه‌وه‌و له ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیشدا داوایانكرد، یه‌كڕیزی نیشتمانیی دروستبكرێت و دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌سنوری كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه ئاراس حه‌سۆ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی، به‌میدیاکانی یەکێتی وتووە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مجاره شتێكی باشه، ئێمه‌ش وه‌ك پارتی پێمان وایه پێویستمان به‌یه‌كڕیزی نیشتمانیی هه‌یه، له‌كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ریفراندۆمیش باس له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كراوه‌و ریفراندۆم له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش ده‌كرێت.
l
وتیشی:" ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه‌و ده‌توانرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، بۆئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی دروست ببێت".
له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، ئاراس حه‌سۆ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر كێشه له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، هه‌وڵی جدی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌یه‌و پێمان وایه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كاراده‌كرێته‌وه‌و به‌وه‌ش یه‌كڕیزی نیشتمانیی به‌دی دێت".