لەبەر بلآوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەسەر لێدوانی مەکۆرگ لەسەر ریفراندۆم ماڵپەڕی حکومەت هەواڵەکەی لابرد

‌وێنەکە لە ماڵپەڕی حکومەتەوە وەرگیراوە، پێش لابردنی
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جەنگی دژە تیرۆر، مەکۆرگ، سەردانی بەغداو هەرێمی کرد، لەبەر ئەوەی ناڕزاین لە ریفراندۆم و ماڵپەڕی حکومەت زانیاری هەڵەی بلآوکردەوە لەسەر لێدوانەکانی ماڵپەڕەکە ناچار کرا هەواڵەکە بسڕنەوە.

رۆژی ٨ی تەموز دوای ئەوەی مەکۆرگ لە ىەغداوە گەیشتە هەرێم و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی بەجیا کۆبوەوە، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم لە هەواڵێکیدا بەناوی مەکۆرگەوە بلآویکردەوە کە ناوبراو وتویەتی " ئەمەریکا رێز لە خواستی خەڵکی کوردستان دەگرێت"، بەلآم پاش تێپەڕبوونی ساتێکی کەم بەسەر ئەم هەواڵەدا بەهۆی ناڕەزایەتی ئەمەریکاوە لە سەر ناڕاستی ئەو لێدوانە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم هەواڵەکەی لابرد.

لەو هەواڵەدا کەلا براوە هاتبوو"  وێڕای تێبی له‌سه‌ر واده‌ی پرۆسه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وان ڕێز له‌ خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن".

میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵدان کە زانیاری " ناڕاست" لەسەر پاڵپشتی کردنی ریفراندۆمی هەرێم کوردستان بلآوبکەنەوە، بەلآم تا ئێستا هیچ ولآتێک بەفەرمی پاڵپشتی بۆ ریفراندۆم دەرنەبڕییوە. 



AM:10:37:11/07/2017