ئاشتی دوای دەرکرانی لە کوردئایدڵ بەم وێنەیە وەڵامی هەموانی دایەوە

ئاشتی عەزیز بەشداربووی کوردئایدڵ دوای دەرکرانی لەبەرنامەکە لەگەڵ ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەرکەوت و لەسەر ئەوەش ڕووبەڕویی ڕەخنە بوویەوە و بە وێنەیەکی تر وەڵامی دایەوە.

ئاشتی عەزیز لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ” لە ژیانمدا کە سێکی بێوەفا نیم ڕێز لە بچوکترین چاکەو پشتگیری هه موو کەسێک دەگرم، بەرنامە قەشەنگەکەی (کوردئایدڵ) وەک نمونە ئەگەر تێبینم هه بێت یان هه ر گلەییەک بەڵام دیسان خۆم بە قەرزاری تەواوی ستافی بەرنامەکە دە زانم. نە بوونم بەیەکەمی کوردئایدڵ ڕێگر نابێت لەوەی پەرە بە هونەرەکەم بدەم و ببم بە هونەرمەند."

هەروەها وێنەیەکی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نوسیوە و دەلێت ”هونەرمەندی ڕاستەقینەش ئەو کەسەیە کە مووڵکی هه موو میللەت بێت نەک ناوچەیەک و حیزبێک و کۆمەڵێک بۆیە لێرەوە داوا لە هه موو کەس و لایەنێک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیال میدیا دەکەم لەسەر بنەمای کەسایەتی و بنەماڵەکەم بڕیار بدەن نەک لەسەر بنەمای سەردان و وێنە، چونکە وەک ووتم ئیدی خۆم بە مووڵکی گشتی دەزانم سەردان و دیدەنی و وێنەگرتن لەگەڵ هیچ کەسێک ڕەت ناکەمەوە بەڵک و خۆشحاڵیشم دەکات، وەخۆم بە خزمەتکاری هه موو لایەک دەزانم. بیروباروەڕی سیاسی تێکەڵ بە کاری هونەریم ناکەم وە بە پێویستیشی دەزانم زۆر زۆر سوپاسی هه موو ئەو کەسانە بکەم کە پاڵپشتم بوون چ بەناردنی نامەو چ بە هه ڵوێستە جوانەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەڵێندەدەم قەرزی ئەوانە بە پاراستنی هونەری ڕەسەنی کوردی بدەمەوە بە چڕینی ( مقام، لاوک، بەستە، لەسەرو هه مووشیانەوە حیرانە شیرینەکەی دەشتی هه ولێرێ). سەرکەوت و بێت هونەری ڕەسەنی کوردی، سەرکەوتن بۆ هاوڕێیانم لە کوردئایدڵ."



PM:10:11:12/07/2017