ڤیدیۆ.. لاهوری شێخ جەنگی: تورکیا هەتا ناوچەی سۆران هاتووە

لە کۆبوونەوەیەکی پێشمەرگەدا لاهوری شێخ جەنگی بەرێوەبەری پاراستن و زانیاری دەڵێت" تورکیا هەتا ناوچەی سۆران هاتووە". 

لەو کۆبوونەوەیەدا لاهوری شێخ جەنگی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیچ کۆڵەکەیەکی دامەزراندنی دوڵەت دروستنکراوەو ناڕەزایەتی خۆی لەسەر پرسی ریفراندۆم بەم شێوەیەی ئێستا دەردەبێت.

ناوبراو مەترسی خۆی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بەم شێوەیە ناشارێتەوە و دەڵێت" دەترسین بۆ ریش بچین سمێڵیشی لەگەڵ دابنێین".




AM:12:12:14/07/2017