وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، داوایان لە شاندەکەی
بەغدا کردووە سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم دابینبکەن .
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەت بە ئێن ئاڕ تی ووتوە ، هاتنی
شاندە باڵاکەی حکومەتی ناوەندی لە چەند ڕۆژی ڕابروودا بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە
بوو تا بزانن چەند دەتوانرێت هەماهەنگی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی لە بواری
پێشکەشکردنی خزمەتگوزای بە ئاوارەکان و ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان پێشکەشبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، شاندێكی هەرێمی کوردستانیش سەردانی
بەغدا دەکات بەڵام کاتەکەی دیارینەکراوە.