جۆزێف پێنینگتۆن جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق ڕایگەیاند ئێستا كاتی سازدانی
ریفراندۆم نییه له هه‌رێمی كوردستان و پێویسته كاربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی
قه‌یرانه ئابورییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه دیموكراسی و حكومییه‌كان.
پێنینگتۆن له میانی سیمینارێكدا به ناونیشانی "چۆن عێراق سه‌قامگیر بكه‌ین
له دوای داعش" ڕایگەیاند: ئه‌مریكا پشتیوانی له ریفراندۆم ناكات
به‌تایبه‌تی ئێستا كه پێویسته هه‌وڵه‌كان بخرێنه گه‌ڕ له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
قه‌یرانه ئابورییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه دیموكراسی و حكومییه‌كان و
نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له شوێنه‌كانی پێشوی خۆیان و ته‌واوكردنی شه‌ڕی
داعش.
وتوشییەتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوڕێكانمان له كوردستان گفتوگۆ
بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان
و له‌و پێناوه‌دا واشنتۆن ئاماده‌یه هاوكاریی هه‌ردوولا بكات.
ڕوونیشی کردووەتەوە ئه‌مریكا پشتیوانی له ریفراندۆم ناكات به‌تایبه‌تی
ئێستا و خوازیاری به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و
نایه‌وێت بانگه‌شه بۆ ئه‌و پرسه بكرێت كه ره‌نگه ببێته مایه‌ی لێكترازانی
زیاتری پێكهاته‌كانی عێراق.