خانمە پەیامنێرەكەی رووداو گەیەندرایە نەخۆشخانە

كانی هەڵەبجەیی، خانمە پەیامنێری كەناڵی ڕووداو بەهۆی خوێنبەربوونەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە. 

كەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند كە هاوكاریان كانی هەڵەبجەیی بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی و خوێن بەربوونی ڕیخۆڵەی ئەمشەو بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی سەرەكی وڵاتی فەڕەنسا.

كەناڵی ڕووداو ئاشكراشیدەكات ناوبراو  باری تەندروستی ناجێگيرە.

كانی خەڵكی هەڵەبجەیە و چەند ساڵێكە هۆڵەندا دەژی، ئەو جگە لەوەی وەك ڕاگەیاندنكار دەركەوتووە، لەهەمان كاتدا ساڵانێكە شیعر دەنوسێت و هەروەها خاوەنی چەند كلیپ و گۆرانییەكە.




PM:02:45:16/07/2017