به‌رێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى له وه‌زاره‌تى
بازرگانى و پیشه‌سازى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشکرایکرد، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر
به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان نییه و له چه‌ند رۆژى داهاتوو دابه‌شكردنى ده‌ست پێ ده‌كات.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى
له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ماڵپەڕی وشەی
وتووە هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر
به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتییان نییه.
ڕوونیشی کردوەتەوە
بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌شه‌خۆراكى مانگى ئایارى هاووڵاتییان ده‌ست پێ
بكات و هاوكات به‌شه ئارد و چه‌ند ماده‌یه‌كى تر ده‌گرێته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدا
دێت كه ده‌نگۆى ئه‌وه له‌نێو هاووڵاتییاندا بڵاو كرابوویه‌وه كه به‌شه‌خۆراكى
هاووڵاتییان دواده‌كه‌وێت و چیتر نادرێت.